لیفکە و ئاویان بەکاردەهێنا بۆ سڕینەوەی رێکەوتی بەسەرچوونی هێلکەکان

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی هەولێر دەستیگرتووە بەسەر کۆگایەکی هەڵگرتنی هێلکە، خاوەنەکەی هێلکەی خستوەتە ناو تەشتێک ئاو بە لیفکە رێککەوتەکەی سڕیوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسایش ئەو هەواڵەی راگەیاندووە، کۆگاکە لە هەولێرە دەیان کارتۆن هێلکەی هەڵداوەتەوە.

ئاسایش هێلکە بەسەرچووەکانی رادەستی قایمقامیی هەولێر کردووە بۆ گواستنەوەی کارتۆن هێلکەکان.