عه‌لی شاخه‌وان بۆ 964: له رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كلاده‌بمه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عه‌لی شاخه‌وان یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوو بارودۆخی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كلاده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئێستا قسه‌یه‌ك ناكات.
عه‌لی شاخه‌وان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پۆستێكی له فه‌یسبوكی خۆی دانا و ئاماژه‌ی به‌وه دا، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه نه‌ماوه.
964 په‌یوه‌ندی به‌و یاریزانه‌وه كرد بۆ زانینی راستیی پۆسته‌كه‌ی و داهاتووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر.
عه‌لی شاخه‌وان وتی، هێشتا گفتوگۆم له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ماوه و له دوو سێ رۆژی داهاتوو هه‌موو شتێك یه‌كلاده‌بێته‌وه.
وتیشی، له كاتی پێویستدا لێدوانی دیكه‌م ده‌بێت.
هه‌ر بۆ زانینی ورده‌كاریی زیاتر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ی هه‌ولێر بۆ 964ی ئاشكرا كرد، “عه‌لی شاخه‌وان داوای 150 ملیۆن دیناری بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كردووه، ئێمه 95 ملیۆن دینارمان پێداوه، له‌گه‌ڵ 10 ملیۆنی دیكه وه‌ك پاداشت ئه‌گه‌ر بتوانێت ژماره‌یه‌كی دیاریكراو گۆڵ و ئه‌سیست بكات”.
سه‌رچاوه‌كه گه‌شبین بوو به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه بگه‌نه رێكه‌وتن.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 چه‌ند یانه‌یه‌كی خولی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌لی شاخه‌وان ببه‌نه ریزه‌كانیان.
عه‌لی شاخه‌وان وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و له زۆربه‌ی یارییه‌كان ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاسای تیپه‌كه‌ی بوو.
عه‌لی كوڕی شاخه‌وان عومه‌ری یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێره و پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقیش یاریی كردووه.