کیلیان ئێمباپێ. فۆتۆ: AFP
ریال مه‌درید پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێی دیاریی كرد
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یه‌كی زۆر له گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ بێ هیوا بووه، به‌ڵام به‌نیازه ئۆفه‌رێك بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشكه‌ش به پاریس سانجێرمان بكات.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، ریال مه‌درید به نیازه ده‌سته‌واره‌ی 103 ملیۆن پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ بخاته‌ڕوو.
ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت، ئێمباپێ له به‌رده‌م هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو دوای تۆماركردنی گۆڵ له یانه‌ی تولۆز، رایگه‌یاند له پاریس ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ریال مه‌درید له سێ رۆژی كۆتایی ماوه‌ی گواستنه‌وه ئۆفه‌ره‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
یانه‌ی شاهانه وه‌ك بڵێی ده‌یه‌وێت كاری گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ بێبایه‌خ بكات و پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج نه‌كات، له رۆژانی كۆتایی گواستنه‌وه ئۆفه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی گفتوگۆ نه‌مێنێت و پاریس ناچاربێت به‌م پاره‌یه رازیی بێت.