دەروازەی مەرزی مونزرییە.
30 حاویە بۆ مەرزی مونزریە دانرا
زینوێ حەسەن
بۆ پاک راگرتنی مەرزەکە، شارەوانی خانەقین 30 حاویەی خاشاک دادەنێت.
مەرزی مونزریە، دەکەوێتە سنووری قەزای خانەقین و لە رۆژانی پێش بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حسێن، رۆژانە 10 بۆ 15 هەزار زیارەتکار لە ئێرانەوە لەو مەرزەوە سەردانی عێراق دەکەن و بەرەو ۆ كەربەلا و نەجەف بەڕێدەكەون، ئەوەش بەمەبەستی بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن
لە قەزای خانەقین دوو شارەوانی هەیە، یەکێکیان سەر بە حکومەتی عێراقە و ئەوەی دیکەیان سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
شارەوانییەکەی سەر بە حکومەتی عێراق، 30 حاویەی خاشاکی لە مەرزی مونزریە داناوە بە مەبەستی پاک راگرتنی مەرزەکە بەهۆی هاتنی زیارەتکاران.
غەسان شوکور، بەڕێوبەری شارەوانی خانەقین، حکومەتی عێراق، بە 964ـی وت، مەبەست لە دانانی ئەم حاویانە بۆ پاک راگرتنی مەرزەکەیە بەهۆی هاتنی زیارەتکارانەوە.
شارەوانییەکەی سەر بە حکومەتی عێراق ئامادەکاری بۆ سەردانی زیارەتکاران کردووە، بەڵام ئەوەی سەر بە حکومەتی هەرێم هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە.
سۆران عەلی، بەرێوبەری شارەوانی خانەقین سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964 وت، ئەمساڵ ئێمە هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ هاتنی زیارەتکاران نەکردووە، چونکە نەسریەی بەڕێوبەرایەتیەکەمان کەمە و بەشی پێداویستیەکانی خۆمان ناکات.
دەروازەی سنووری مونزریە، دەروازەیەکی سنوورییە لەنێوان عێراق و ئێران، دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق