چریکەی گەرمیان کۆچی دوایی کرد


ژووری هەواڵ

کەمێک لەمەوبەر، شوکر خەیات هونەرمەندی دیاری هەرێمی کوردستان و ناسراو بە چریکەی گەرمیان کۆچی دوایی کرد.

964 لە کەسێکی نزیکی بنەماڵەی هونەرمەند شوکر خەیات هەواڵی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندەی پشتڕاستکردووە.

ماوەی چوار مانگە هونەرمەند شوکر خەیات نەخۆشە و نزیکەی هەفتەیەک بوو نەخۆشی بەتەواوی پەرێشانی کردبوو.

لە دایک بووی ساڵی 1940 کەرکوکە و ماوەی چەندین ساڵ بوو لە هەولێر دەژیا.

شوکر خەیات لە دوای عەلی مەردان و حسێن عەلی و مەقام بێژانی سەدەی پێشوی گەرمیان و کەرکوک بە یەکێک لە مەقامبێژە بەسەلیقە و شارەزاکانی مەقاماتی ناوچەی گەرمیان دادەنرێت.

مەقامەکانی قەتار و خاوکەر، ئەڵاوەیسی، خورشیدی و خاوکەر و ئای ئای بە شێوازێک چڕیوە کە بۆنی گەرمای گەرمیان و چریکەی گەرمەسێر و پێدەشتی داودەی لێدێت.