سۆراغ

رووداوەکەی خەلیفان: هەشت سەیارە نەبووە و سیانە، کەسیش بریندار نەبووە

964+
ئاکام غەفور – خەلیفان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵی رووخانی ژمارەیەک کەپری گەشتیاری بەهۆی رەشەباوە لە سنوری قەزای خەلیفان بڵاوکرایەوە، گوایە کەسێک برینداربووە و هەشت ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی خەلیفان بە 964ـی وت، هیچ بریندارێکیان بۆ نەهاتووە لەو رووداوەدا.

هاوکات، نەبی ئەسعەد خاوەنی سەیرانگاکە بۆ 964ـی باسکرد، “راستە بەهۆی رەشەبا سێ کەپری سەیرانگاکەمان رووخا، بەڵام بابەتەکە بەم شێوەیە نەبوو کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، بابەتەکە گەورە کراوە”.

وتیشی، “هیچ کەسێک بریندار نەبووە، تەنیا سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت کە یەکێکیان هی خۆمان بوو”.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی هەوڵی ساغکردنەوەیان دەدات.