ئۆتۆمبێڵێک وەرگەڕا و ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئێوارەی ئەمڕۆ بەدیاریکراوی کاتژمێر 3:30 لەسەر رێگەی قەزای باتیفا بۆ بێگوڤا، ئۆتۆمبێڵێکی جۆری کیا بەهۆی تیژڕەوی وەرگەڕا، بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964 راگەیاند، رووداوەکە لە نزیک پارکی سەید غەزالا بوو، ئوتومبێڵێکی جۆری کیا، شۆفیری ئۆتۆمبێڵەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، ژنێکی تەمەن 45 ساڵان گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمیر عەلی، بەرێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە 964ی وت، “تەرمی ژنەکە هێشتا لە پزیشکی دادییە، بریندارەکان لەژێر چاودێری پزیشکیدان و برینی یەکێکیان قورسە”.
وە ئێستا تەرمی ژنەکە لە پزیشکی دادە و بریندارەکان لەژێر چاودێری پزیشکی دان لەفریاکەوتنی زاخۆ. یەکێک لەو بریندارانە برینەکەی قورسە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی