بانکی ناوەندی عێراق - وێنە: socialmedia
بانکی ناوەندی لقێک لە سلێمانی دەکاتەوە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
بانکی ناوەندی عێراق بەڵێنی داوە لقێکی بانکەکەی لە سلێمانی بکاتەوە و پەرلەمانتارێکیش سوودەکانی کردنەوەی بانکەکە رووندەکاتەوە.
پێشتر ئەو بانکە لە شاری هەولێر لقی کردووەتەوە.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەتەوە و بەڵێنیداوە بە زووترین کات لقی ئەو بانکە لە سلێمانی بکاتەوە.
وتیشی، “بە کردنەوەی لقی بانکی ناوەندی لە سلێمانی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدرێت بە بازرگانان، وەرگرتنی دۆلار بۆ گەشت و نەخۆشی و خوێندن، پێدانی قەرزی بچووک و پێشینەکان، لەگەڵ سوودمەندبوونی خەڵکی سلێمانی لەو ئۆفەرانەی بانکەکە رایاندەگەیەنێت”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق