کەسێک لەناو مزگەوت گیانی لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، کەسێک لە کاتی چونی بۆ نوێژی بەیانی لەناو مزگەوتی شێخ ئیسماعیل ولیانی لە ناحیەی روڤیا گیان لەدەستدا.

ئه‌وه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ ناوى “د. گ” خەڵکی ناحیەی روڤیایە، تەمەن 43ساڵ و  خێزاندارە و شەش کۆر و چوار کچ هەیە.

شێخ حەمە، مەلای مزگەوتی ئیسماعیل ولیانی بە964ـى وت، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری بەیانی لە کاتی دەستنۆێژ شوشتن لە هۆش خۆی چووە، لەلایەن هەندێک کەس بردیانە نەخۆشخانەی ئاکرێ .

وتیشی “لە نەخۆشخانە وتیان جەڵتەی دڵ لێیداوه‌، لە کاتی گەیاندنیشی بۆ نەخۆشخانەی ئاکرێ گیان لەدەستداوە.

ناحیەی روڤیا سەر بەقەزای بەردەرەشە  لە پارێزگای دهۆک .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن