سێ رۆژه پشده‌ر به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى سێ رۆژى کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووکى گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه زێی بچووك به‌ره‌و ووشكبوون ده‌چێت و سه‌رله‌نوێش گرفتى كهمئاوى رووى له سنوورى پشده‌ر كردووه‌ته‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى زێی بچووك به‌ته‌نیا كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ سنوورى پشده‌ر دروستناكات، به‌ڵكو له‌رووى كشتوكاڵ و سامانى ماسیشه‌وه ئه‌و سنووره رووبه‌ڕووى كێشه‌ى زۆر ده‌بێته‌وه.
ئەندازیار مارف مەحمود، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاوی خاس به 964ـى راگه‌یاند، ماوەی سێ ڕۆژە ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە گیراوەتەوە کە راستەوخۆ کاریگەری بۆ سەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارۆچکەی پشدەر دروستکردووه.
پڕۆژەی ئاوی خاس کە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دابین دەکات لەسەر زێی بچوکە، ئەو ئاوە لە پڕۆژەکە گلده‌درێته‌وه دەکرێت و بەسەر گەڕەکه‌كانی ناوشار دابەش دەکرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هەرچەندە ئه‌وان بەربەستیان لە بەردەم پڕۆژەکە دروستکردووە، بەڵام لەهەر ئەگەرێکدا کە گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامی هەبێت پڕۆژەکە پەکی دەکەوێت.
دووپاتیشیكردهوزه كه “گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک کاریگەرى زۆریشی دەبێت لەسەر پڕۆژە کشتوکاڵیەکان و کێڵگەکانى بەخێوکردنی ماسى کە لەسەر زێی بچوکن “.