تەرمی ژنێک لە سەرچناری سلێمانی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی ژنێک لە شوقەيەكی گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە و پۆلیس دەڵێت لە لێکۆڵینەوەدان.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت “ئەو ژنە تەمەنی 38 ساڵە و لە یەکێک لە کافتریاکانی سەرچنار کاری کردووە”.
وتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە پزیشکی داد سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن “ئاخۆ بزانن بە چەقۆ کوژراوە یان بە فیشەک یاخود بە خنکێندراوە، چونکە تەرمەکەی ئاوساوە و رەشهەڵگەڕاوە”.