شاره‌وانیی گرده‌گۆزینه‌: بۆ تاپۆی زه‌وییه‌كان هیچ وه‌ڵامێكمان نییه‌

+964
زینوێ حەسەن

سەرۆکی شارەوانیی گردەگۆزینە ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستا بۆ تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی ناحیه‌كه‌یان هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئێستا خه‌ریكی رووپێكردنن.

ناحیەی گردەگۆزینە، سەر بە قەزای ناوەندی کەلاره‌ له‌ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لە 2500 ماڵ پێکدێت، بەڵام سەرجەم زەوییەکانی بێ تاپۆن.

کەمال عەلی سەرۆکی شارەوانیی گردەگۆزینە بە 964 وت، سەرجەم زەوییەکانی ناحیەکە بی تاپۆن، بەڵام بەردەوام خستوویانەتەڕوو بۆ ئه‌وه‌ی تاپۆ بكرێن.

وتیشی، “تا ئێستا هەوڵەکانمان بێ ئەنجام بووە و هیج وەڵامێکمان بۆ تاپۆکردنی زەوییەکانی ناحیەکە نییه‌”.

“ئیستا شارەوانیی گەرمیان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە، بۆ ئەوەی رووپێوی بۆ ناحیەکە بکرێت و دەست بە رێکارەکانی تاپۆکردن بکرێت، هەمیشە هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ تاپۆکردنی زەوییەکانی ناحیەکە”، سەرۆکی شارەوانیی ناحیەکە وای بە 964 وت.

ناحیەی گردەگۆزینە، بە دووریی سێ کیلۆمەتر دەکەوێتە دەرەوەی قەزای کەلارەوە، ژمارەی دانیشتووانی 13ھەزار کەس دەبێت.