بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم: ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی وه‌رگه‌ڕاوه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم – لقی سلێمانی، ده‌ڵێن، ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی كه گوایه پاره‌ی له به‌غداوه بۆ سلێمانی بردووه و له رێگه‌ی كه‌ركوك وه‌رگه‌ڕا، په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نییه.
بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم – لقی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاند، له چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵێک دەربارەی وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای کەرکوک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئوتومبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم – سلێمانی گواستووه‌ته‌وه، بۆ رای گشتی و سەرجەم راگەیاندنەکانی روون دەکەینەوە هیچ بڕە پارەیەک بە ناوی موچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران راستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووە و ئەو ئوتومبێلەی باس کراوە هیچ پەیوەندیەکی بە بانکی ناوەندیی هەرێم – سلێمانیەوە نییە”.
ئه‌م روونكردنه‌وه دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ سێشه‌ممه لە نزیكه‌ی بازگەی چیمەن لە کەرکوک، بارهەڵگرێکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کاتی چوونی بۆ سلێمانی وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سووکی بریندار بوو.
عەمید مەریوان محەمەد، بەڕێوەبەری بازگەکانی کەرکوک بە 964ـی راگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی دواوەی بارهەڵگرەکە کەپسه، نازانین پارەی تێدابووە یاخود نا.
به‌ڵام هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به 964ی وتبوو، بارهه‌ڵگره‌كه پاره‌ی تێدا بووه، ناشتوانرێت بكرێته‌وه، ته‌نیا به ژماره‌یه‌كی نهێنی نه‌بێت، كه له‌لای لقی سلێمانی بانكی هه‌رێمه.
ئه‌وه‌شی وت، كه هێزه‌كانیان بازنه‌یه‌كی ئه‌منییان به ده‌وری بارهه‌ڵگره‌كه‌دا كرد و چاودێرییان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س لێی نزیك نه‌بێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بارهه‌ڵگره‌كه چاككرایه‌وه و به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وته‌وه.