ئاكرێ هه‌ر برنج و هه‌نجیره‌كه‌ى نا سماقه‌كه‌شی به‌ناوبانگه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زۆرترین رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى سماق له سنوورى پارێزگاى دهۆك له قه‌زاى ئاكرێیه، كشتو‌كاڵى ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت، به‌رهه‌می ساڵانه‌یان نزیكه‌ى پێنج هه‌زار تۆنه.
له ئاكرێ 35 هه‌زار دارى سماق، له‌سه‌ر رووبه‌رى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار دۆنم زه‌وى چێندراوه، جۆرى سماقه‌كه‌شی سوور و سپییه و له‌بازاڕه‌كاندا خواستێكی زۆرى له‌سه‌ره.
برنجه‌كه‌ى ئاكرێ به‌ته‌نیا بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان نانێردرێت، به‌ڵكو سماقه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدایه، كه له بازاڕه‌كانى دانیمارك و سوید و به‌ریتانیا بوونیان هه‌یه.
كاروان جه‌مال، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، باشترین جۆرى سماق له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا هه‌یه و به‌رهه‌مى ساڵانه‌شیان نزیكه‌ى له پێنج هه‌زار تۆنه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش، میلله‌ت عیسمه‌ت سكرتێرى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى دهۆك له فه‌یسبووكه‌ى خۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه له سنوورى پارێزگاكه‌یاندا، رووبه‌رى 11 هه‌زار و 552 دۆنم سماق چێندراوه، به‌رهه‌می ساڵانه‌شیان پێنج هه‌زار و 481 تۆنه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆكیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ساڵ له‌دواى ساڵ به‌رهه‌مى سماق له ئاكرێ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ باشی كه‌شوهه‌وا و گونجاوى خاكه‌كه‌ى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.