“خه‌لیفه‌ ئه‌بوبه‌كر” ده‌گاته‌ هه‌ولێر

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی هه‌ولێر دوو یاریزانی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ری گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی، كه‌ خه‌لیفه‌ ئه‌بوبه‌كر و فرانك ئارهینن، هه‌روه‌ها یانه‌كه‌ گرێبه‌ستی ئه‌مجه‌د رازیی نوێكرده‌وه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ ئه‌بوبه‌كر یاریزانی سه‌نیگالی كردووه‌، كه‌ له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و له‌دایكبووی 1999یه‌.
خه‌لیفه‌ پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ هه‌ولێر، له‌ یانه‌ی ئارتساخی ئەرمینی یاریی ده‌كرد.

هه‌روه‌ها یانه‌كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ فرانك ئارهین ته‌مه‌نی 24 ساڵ و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست كرد، كه‌ پێشتر له‌ یانه‌كانی دالكورد و ئۆسته‌رشۆندی سوێدی یاریی كردووه‌.

فرانك ئارهین ده‌بێته‌ دووه‌م سێیه‌م پیشه‌گه‌ر، كه‌ هه‌ولێر بیباته‌ ریزه‌كانییه‌، دوای لویس ئێدواردی كۆڵۆمبی و خه‌لیفه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، یانه‌كه‌یان گرێبه‌ستی ئه‌مجه‌د رازیی هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو نوێ كرده‌وه‌.

ئه‌مجه‌د رازی گۆڵكاری مێژوویی خولی عێراقه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ساحیب عه‌باس، هه‌روه‌ها وه‌رزی رابردوو 12 گۆڵی له‌ خول و جامی عێراق تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر خه‌ریكی ئاماده‌كاری و رێكخستنه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یه‌تی، بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق، كه‌ بڕیاره‌ ببێته‌ خولێكی پیشه‌گه‌ری.
هه‌ولێر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی عێراقی كردووه‌، ئه‌وانیش عه‌لا مه‌هاوی و یه‌عقوب یونسن.