باخێک بە شێر و ئاسکەوە بۆ کرێ
+964
ژوری هەواڵ
شەوان لەگەڵ شێر دەخەویت و بەیانیان بە دەنگی بولبول خەبەرت دەبێتەوە.
لە شاری بەلەدی پارێزگای سەڵاحەدین باخێک بە شێر و ئاسکەوە بەکرێ دەدرێت.
ئەو باخە بە مەبەستی گەشتوگوزار دروستکراوە و گەشتیاران دەتوانن تیادا بمێننەوە.
نرخی مانەوەی گەشتیار بۆ رۆژو شەوێک لە 250 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.
لە ناو باخەکەدا جگە لە بوونی گیانداری دەگمەن و جۆراوجۆر مەلەوانگەو شوێنی سەرنجراکێشی زۆری تیادایە.