ئاسایشی هەولێر: هیچ کارمەندێکمان بریندار نەبووە

964+

توانا نەقی

لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایش دوای بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەکەون بازرگانەکە هەڵدێت و تەقە لە ئاسایش دەکات.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت: ئەو هەواڵانەی کە باس لە بریندار بوونی دوو کارمەندیان دەکات دوورە لە راستییەوە و هیچ کارمەندێکیان بریندار نەبووە.

مقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، بازرگانەکە تەقەی کردووە لە هێزەکانیان و هیچ کارمەندێکی ئاسایش بریندار نەبووە .

وتیشی، لەکاتی هەڵاتنیدا تۆمەتبارەکە خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی ماڵەکانی ئەو گەڕەکەدا و دواتر دەستگیرکراوە .