لە ناحیەی گردەسێن شەڕە تەقەیە و چوار کەس بریندار بوون
964+
زەید کۆچەر
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناحیه‌ی گرده‌سێن سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ، دوو بنه‌ماڵه به چه‌ك به‌شه‌ڕهاتوون و چوار كه‌س بریندارن.
به پێی زانیارییه‌کانی 964، پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌یان راگرتووه، دوو له برینداره‌كان برینیان قورسه و دووانیش برینیان سووكه.
هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌ی گرده‌سێن، كه نزیكی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه، به 964ی وت، ئه‌وانه‌ی به‌شه‌ڕهاتوون ئامۆزای یه‌كترن و له‌سه‌ر شه‌ڕی منداڵه‌كانیان ئه‌وانیش شه‌ڕیان كردووه.
ئه‌و هاوڵاتییه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتیشی، له شه‌ڕه‌كه‌دا ته‌قه كراوه، به‌ڵام برینداره‌كان به فیشه‌ك بریندار نه‌بوون، به‌ڵكو له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه به دار و شتی دیكه له‌یه‌كیان داوه و ئه‌وانیش بریندار بوون، ئه‌وانه‌شی برینیان قورسه به سه‌ریان كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها وتی، دوای هاتنی پۆلیس، گه‌وره و ریشسپییه‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ش هاتوون و كێشه‌یه‌كیان چاره‌سه‌ر كردووه و ئاشتیان كردوونه‌ته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا