ڤیدیۆی ساتی کوژرانی کاندیدێکی سەرۆکایەتی
+964
ژووری هەواڵ
دوێنێ لە کاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردندا کەسێک هێرشی کردە سەر فێرناندۆ ڤیلاڤیسینسۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئیکوادۆر و کوشتی.
فێرناندۆ کاندیدی راستڕەوەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ ئەو هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەی بڕیارە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
دوێنێ لە باکووری شاری کیتۆی ئەو وڵاتە کەمپەینی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچوو، هێرشبەرێک خۆی کرد بە ناو کەمپەینەکەدا و سێ فیشەکی نا بە سەری فێرناندۆوە و کوشتی، پۆلیسیش تەقەی لە هێرشبەرەکە کرد و دەستگیرکرا، دواتر پۆلیس رایگەیاند کە هێرشبەرەکە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە مردووە.
فێرناندۆ ڤیلاڤیسینسۆ پێشتر رۆژنامەنووس بووە و ساڵی 2021 بووە پەرلەمانتار و ساڵی 2022 تەقە لە ماڵەکەی کرا، بەڵام سەلامەت دەرچوو، دوای ئەوەش خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە.