كۆمه‌ڵێك گه‌نج رێگریی راوی نایاسایی له گونده‌گه‌یان ده‌كه‌ن
+964
ئاسۆ وه‌رتی – وه‌رتێ
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی گوندی ره‌ژیكه‌ریان له ناحیه‌ی وه‌رتێ، به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه و ده‌ڵێن، هه‌ركه‌سێك راوی ماسی به نایاسایی له رووباری گونده‌كه‌یان بكات، رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستا محه‌مه‌د یه‌كێك له ژینگه‌پارێزان و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه‌یه، كه به‌یاننامه‌كه‌یان ده‌ركردووه و به 964ی وت، ده‌یانه‌وێت رێگه له راوی ماسی به شێوه‌ی نایاسایی بگرن و هێرشه‌كانی سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان رابگرن.
ئه‌و ده‌ڵێت، لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له هه‌ر راوكردنێكی نایاسایی له ناوچه‌كه‌یان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و خۆیشیان رووبه‌ڕووی راوچییه‌كان ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا