باوکی چوار منداڵە
گەنجێک لە رووباری خازر خنکا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی قەزای شێخان لەکاتی مەلەکردن لە رووباری خازر خنکا.
عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە کە دانیشتووی گوندی هەنجیرۆک بووە لە سنووری قەزای شێخان، ئەمڕۆ لە گوندی قایماوای سەر بە قەزای بەردەڕەش خنکاوە.
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ وتیشی، دوای ئەوەی گەنجەکە نوقم دەبێت، پاشی 20 خولەک ئینجا دەدۆزرێتەوە، بەڵام دەرکەوت گیانی لەدەستدا بوو، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.
دوای ئەوەی بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش دەبردریت دیار دەبیت کەسەکە بووە لەژیر ئاو کەوتووە و لەلایەن خەلکی ئەو شوینە دەرهێنراوە و گیانی لەدەست داوە، ئەمەش وتەی عەقید ئیبراهیم فەریق بوو.
بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەو گەنجە خەڵکی ناحیەی زێلکان لە سنووری قەزای شێخانە، خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی