دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ بەغدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی عێراق هاوکاری پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان دەکەن لە کوردستان و عێراق.
وا بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا هەردوو دەستەکە کۆببنەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن.
بە پێی زانیاری سەرچاوەیەکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم کە قسەی بۆ 964 کردووە و نەیویست ناوی بهێندرێت، یاداشتەکە بۆ هاوکاریکردنی زیاتری ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی بواری ئابوورین کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن و کارئاسانی زیاتریان بۆ بکرێت.
سەرچاوەکەی 964 وتیشی، “بەشێکی تری لێکتێگەیشتنەکە بۆ هاوکاری زیاتری وەبەرهێنە ناوخۆییەکانە، چونکە وەبەرهێنەرە کوردەکان لە پارێزگاکانی دیکە و وەبەرهێنە عەرەبەکانیش لە کوردستان گلەییان هەیە و داوای کارئاسانی زیاتر دەکەن”.