کارەباچییە و کارەبا گیانی لێسەند
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
گەنجێک لە دهۆک کە پیشەی کارەباچییە کە کاتی کارکردندا کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا.
گەنجەکە ناوی “ن. س”یە و تەمەنی 29 ساڵە.
محەمەد باوەڕ، هاوڕێی ئەو گەنجەی کارەبا گرتوویەتی بە 964ـی وت، ئەو گەنجە کاری کارەباچییە لە دوکان و باڵەخانەکاندا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی کارکردن لەسەر ئەسکەلە بووە و کارەبا گرتوویەتی و کەوتووەتە خوارەوە.
وتیشی، دوای ئەوەی گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە بارودۆخی زۆر خراپ بووە و گیانی لەدەستداوە.
گەنجەکە دانێشتووی دهۆکە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی