دیمەنێکی سەیری هەیە

ڤیدیۆ: سەری مەنهۆڵێک هەڵدەپەڕێت

+964

دیمەنێکی سەیرە، بە هۆی فشاری هەواوە سەری مەنهۆڵێک لە ناوەڕاستی شەقامێکی گەڕەکی عەدەنی کەرکوک ئۆقرە بە خۆی ناگرێت.

پەیامنێری 964 سۆراغی حاڵەتەکەی کرد کە بۆچی وایە؟ هیشام ئیبراهیم زەنگەنە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی کەرکوک بە 964ی وت، ئاو لە کەرکوک بە دوو بەش دابەش دەکرێت، بەری بچووک و بەری گەورە، یان ئەمبەری خاسە و ئەوبەری خاسە، ئەمڕۆ نۆرەی بەری بچووکە ئاویان پێبگات، ئەوەی لە دیمەنەکە دەرکەوتووە قوفڵی بەتاڵکردنەوەی هەوای بۆرییەکانە، چونکە یەکەمجار هەوای ناو بۆرییەکان بەتاڵ دەکرێتەوە، ئینجا ئاو بەر دەدرێتەوە.