بینای رێکخراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان - وێنە: 964
بە دوو مانگ 100 هەزار دیناریان وەرگرتووە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
دوای دوو مانگ لە دواکەوتنی موچەکانیان، ئەمڕۆ سێشەممە ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن 100 هەزار دیناری موچەکەیان وەرگرت.
بەپێی ئامارەکانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان 88 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت مانگانە موچە وەردەگرن، ئەوانەی سەرچاوەیەکی تری موچەیان هەیە مانگانە 100 هەزار و ئەوانەشی هیچ سەرچاوەیەکی تری موچەیان نییە بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
سامان حسێن، سکرتێری “یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان” بە 964ی راگەیاند، “دوای دوو مانگ سەرجەم کەمئەندامان 100 هەزار دیناریان وەرگرتوە بێ جیاوازی”.
وتیشی، “ئەو پارەیە بۆ کەمئەندامان زۆر کەمە و هیچ قورسییەکی سەرشانیان کەمناکاتەوە”.
ئەم مانگە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان، موچەی مانگی حوزرەیرانیان وەردەگرت و دوو مانگ لە وادەی خۆی دواکەوتووە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی