کۆنکرێتی دەروازەی بەردەڕەش گەنجێکی بێهۆش کردووە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە قەزای بەردەڕەش گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە دواوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگری بچوک لە رێگەی چوون بۆ سەر کار سەری بەر کۆنکرێتی دەروازەی قەزاکە دەکەوێت و بریندار دەبێت.

شکور عەبدوڵا باوکی ئەو گەنجە بە 964ـی وت، کوڕەکەی لەگەڵ ‌هاوڕێیەکی ویستوویانە بچەنە سەرکارەکەیان کە فەلاح بوون، کوڕەکەی لەسەر مەحەجەری ئۆتۆمبێلەکە بووە و لە پڕ سەری بەر دەروازەی قەزاکە کەوتووە.

وتیشی، بە سەختی بریندار دەبێت و سەر و فەقەرات و ملی بریندارن و بەشێکیان شکاون.

ئێستا ئەو گەنجە کە ناوی محەمەدە لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایەو دوو نەشتەرگەری گەورەی بۆ کراوە لە نەخۆشخانەی دهۆک.

باوکی محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو زەبرەی بەر سەری کەوتووە دەست و قاچی کارناکات و پیزشکەکان دەڵین پێویستیان بە کاتەو لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی