مینێک بە حەفارەیەکدا تەقیيەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگەی گەلی رەشاڤا لە سنووری ناحیەی دێرەلوک بۆمبێک بە حەفارەیەک تەقییەوە و شۆفێرەکەی بریندار کرد.

سەرچاوەیەکی نزیکی شوێنی رووداوەکە بە 964ی وت، “رووداوەکە کاتژمێر 8:20 روویدا، حەفارەکە لە پڕۆژەی هایدرۆ پاوەرلیکی ناوچەکە کاری کردووە، مین پێیدا تەقیوەتەوە و شۆفیرەکە بریندار بووە و براوەتە نەخۆشخانەی ئامێدی”.

د.محەمەد ئەحمەد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئامێدی بە 964ی وت، “بەیانی ئەمڕۆ بە ئەمبۆلانسێکی سەربازی ئەو بریندارە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئامێدی و ئێستا دۆخی جێگیرە، بەهۆی ئەوەی حەفارەکە درع بووە بۆیە زیانەکەی هێندە نەبووە”.

964 پەیوەندی بە بەڕێوبەری ناحیەی دێرەلوک کرد، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک سەبارەت بە رووداوەکە بدات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی