پەروەردەی سلێمانی جۆ و گوێرەکە دەفرۆشێت

توانا نەقی

– پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بانگەوازێكی لەبارەی زیادکردنێکی ئاشکرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بڕی یەک تۆن جۆ لە جۆری بنەتۆو و گوێرەکەیەک دەفرۆشێت.

– لیژنەیەک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەدە پێکدەهێندرێت و لەمەولا نەخۆش بێ رەزامەندی پێشوەختە بۆی نییە ئەنجامی بدات.

– بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا ئەمڕۆ لە رۆژانی ئاسایی زیاتر ئەو بەردراوەتەوە لە بەنداوی دەربەندیخان و خاوەن کەپرەکانی گەشتیاری سەر رۆخی سیروانیش ئاگادار ناکرێنەوە،.-

– ماوەی هەشت مانگە کارکردن لە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ دووشەممە سایدی هاتن بح ناو سلێمانی لە تاسڵوجەوە بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

– وەزارەتی دارایی لیستی تەواوی موچەی مانگی حوزەیرانی 2023ـی بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیارە تاوەکو 15ـی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان دابەشبکرێت.