ئەمەل سەعید کوردە کارێکی کردووە کە پێشتر نەکراوە
964+
ژووری هەواڵ
شیرینیەکی تاڵ کچم شوو دەکات، ئەمە ناونیشانی کلیپە نوێیەکەی ئەمەل سەعید کوردەیە کە پاش ساڵانێک دابڕان بەمنزیکانە بڵاویدەکاتەوە.
واباوە لە ئاهەنگەکاندا کاتێک دایکان دەگرین بۆ شوکردنی كچەکانیان پێیان دەڵێن مەکر دەکەن، یاخود دەڵێن بە دڵی ئەوان شوویان نەکردووە، بەڵام ئەمەل سەعید کوردە بە گۆرانیەک وەڵام دەداتەوە و دەیەوێت لەو رێگایەوە هەستی دایکان نیشان بدات کاتێک کچەکانیان شوو دەکەن و دەڵێت، هەمووان گۆرانی بۆ بوک و زاوا دەڵێن ئاگایان لە دڵ و کوڵە کوڵی دایک نییە، کە چونکە هەم دڵخۆش و خەمباریشن.
ترێندی 964 دەزانێت کلیپی ئەم گۆرانیە لە ئێستادا لە ئامادەکاریە و بەشێک لە کارەکانی ماوە و چەند ئەکتەرێکی بەتوانا رۆڵیان تێدا گێڕاوە، هەرچەندە زۆری لە کچەکەشی کردووە بۆ کلیپەکە لەگەڵی بێت بەڵام رازی نەبووە تەنانەت بە وێنەیەکیش.
ئەمەل سەعید کوردە، لەدایکبووی 1976لە شاری کەرکوک و دانیشتووی بەریتانیایە، یەکەم کلیپی لە تەمەنی 17 ساڵیدا بڵاوبووەتەوە.