لە گەشتی هەواڵەکانەوە
دوای نۆ مانگ تەرمی شوانێک لە ژێر بەفردا دۆزرایەوە
+964
ژووری هەواڵ
دواى نۆ مانگ له ونبوونى، تهرمى گهنجێكی سنوورى پشدهر له ناوچه سنووریهكانى بنارى قهندیل دۆزرایهوه و به كهسوكارهكهشى راگهیهندراوه سهردانى دیوى ئێران بكهن بۆ وهرگرتنهوهى تهرمهكهى.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، جپسی نایترۆجینی مەترسی لەسەر جەستەی مرۆڤ دروستدەکات و بە تایبەتیش بۆ منداڵان قەدەغەکراوە، نابێت رێگە بدرێت بەکاریبهێنن.
بازرگانێک بەناوی بازرگانیکردن بە زێڕ و ئاڵتوون نیو ملیۆن دۆلاری لە خەڵک وەرگرتووە و ئێستا دیار نەماوە و تەلەفۆنیشی داخستووە.
خاوەنی ئەو سەیارەیەی شەوی رابردوو لە بەردەڕەش سووتێندرا قسەی بۆ 964 کرد و وتی، دەزانن کێ سەیارەکەیانی سووتاندووە و دوژمنداریان لەگەڵیان هەیە، پێشتریش برایەکیان کوشتووین و برایەکی دیکەیان سەقەت کردووین.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڕیاریداوە ئۆتۆمبێڵی حکومی نابێت بەنزینی 750 دیناری وەربگرێت، بە پێی ئەو دابەشکاریيەی بۆ بڕی بەنزینی هاتوو، کە 540 هەزار لیترە، پشكی قەزای زاخۆ و باتیفا 70 هەزار لیترە، قایمقامی قەزای زاخۆ دەڵێت، ئەو رێژەیە کەمە و قەرەباڵغی لە بەنزیخانەکان دروست بووە.