ئیمارات زانکۆیەک لە شەنگال دروست دەکات
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
حکومەتی ئیمارات گوژمەیەک پارەی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی لە قەزای شەنگال بەو پارەیە زانکۆیەک بکرێتەوە.
مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە 964ی وت، “بڕیار لەسەر چەندین پڕۆژەی نوێ بۆ شەنگال دراوە بەتایبەت لە بواری ئاوەدانکردنەوە، لەگەڵ ئەوەدا حکومەتی ئیمارات لەرێگەی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، پارەی بۆ کردنەوەی زانکۆیەک لە قەزای شەنگال تەرخانکردووە، بەڵام نازانم بڕەکەی چەندە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی وت، بڕیارە ئەو زانکۆیەی دروست دەکرێت ناوی (زانکۆی شەنگال) بێت، لەسەر رووبەری 150 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.
مەحما خەلیل دەڵێت، داواکاریمان گەیاندووەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان کە دەکاتە 3ی ئابی هەموو ساڵێک بکرێتە پشوو.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی