بەربەست و تاسەی سەر شەقامێک - وێنە: 964
لەمەودوا بۆ دانانی تاسە پرس بە موختار نەکەی سزا دەدرێیت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
موختاری هەموو گەڕەکەکانی ناحیەی بەکرەجۆ لە سلێمانی ئاگادار کراون کە نابێت بەبێ پرسی ئەوان، کەس لەخۆیەوە تاسە دروستبکات، لەپێشدا دەبێت بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکان ئاگادار بکەنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 4.8.2023، ناسح ئەنوەر موختاری گەڕەکی راپەڕین لە بەکرەجۆ بە 964ـی راگەیاند، بە نوسراوێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بەکرەجۆ ئاگادار کراوین کە نابێت هیچ کەسێک سەربەخۆ هەڵبسێت بە دانانی تاسە لەسەر رێگەکان.
دەشڵێت، لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک پێویستی بە دانانی تاسە بێت بۆ هەر شوێنێک، پێویستە لەرێگەی موختارەکانەوە داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکان بکات.
لە رێگەی ئەندازەی هاتوچۆوە پشکنین بۆ شوێنی تاسەکە دەکرێت، ئەگەر گونجاو بوو رێگەی پێدەدرێت.
“هەر هاوڵاتییەک سەربەخۆ تاسە دروستبکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”، موختاری گەڕەکی راپەڕین وای وت.