ئیدارەی سۆران دەبێتە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان

964+

پێشەوا محەمەد

هەفتەی داهاتوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان.

سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی کراوە و هەر هەشت کتێبخانە گشتییەکانی سۆران دەخرێنە سەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.

رەفتار حەسەن، بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ـی وت، “بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ئامادەبوونی مێوانێکی زۆر لە نووسەران و روناکبیران دەکرێتەوە”.

دەشڵێت، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتی بەرچاو بە کولتوور و رۆشنبیری سنوورەکە دەکات لە هەموو کایەکانی رۆشنبیریدا.