ماڵی خەزوری گوللەباران کرد و برای ژنەکەی کوشت

964
کاروان ساڵحی
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی کەڕامەی شاری کەرکوک شەڕ لە نێوان زاوایەک و ماڵی خەزوری روویداوە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و سێی  دیکەش بریندار بوون.

ئەمشەو لە کەرکوک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە نێوان زاویەک و ماڵی خەزوری شەڕ روویداوە، بە هۆیەوە  کوڕێکی ماڵە خەزورەکە کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

.بە پێی زانیارییەکانی 964 تەرمی کوژراوەکە و هەرسێ  بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون

عەمید یوسف محەمەد بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ی وت، هۆکاری شەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ژنێک تۆراوە رۆیشتووەتەوە بۆ ماڵی باوکی و ئەمڕۆ هاوسەرەکەی ویستویەتی بیگەڕێنێتەوە، بەڵام بووەتە کێشە لە نێوان زاواکە و ماڵە خەزورانی، بەو هۆیەوە زاواکە تەقەی لێیان کردووە  و برایەکی هاوسەرەکەی دەکوژێت و هەریەک لە هاوسەرەکەی و خەزوری و خەسویشی بریندار دەبن.

وتیشی، زاواکە پیشەی پۆلیسە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و بە دەمانچە تەقەی کردووە.