پیکێ و شاکیرا پێش جیابوونەوە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
جەماوەر بۆ پیکێ: شاکیرا شاکیرا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جێرارد پیكێی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، به‌هۆی شاكیرای هاوسه‌ری پێشووییه‌وه سووكایه‌تی پێكرا.
پیكێ له بۆنه‌یه‌كدا له یانه‌یه‌كی شه‌وانه هاته سه‌ر سته‌یج و ویستی قسه بكات، جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو هه‌موو پێكه‌وه هاواریان ده‌كرد شاكیرا شاكیرا، ئه‌مه‌ش جێرارد پیكێی توڕه كرد و ده‌مارگرژ بوو، بۆیه به توندی وه‌ڵامی ئاماده‌بووانی دایه‌وه و وتی، “من پاڵه‌وانی جیهانم، به‌ڵام ئێوه هیچ نین، بڕۆن بۆ خۆتان ئیشێك بكه‌ن”.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه جه‌ماوه‌ر سووكایه‌تی به پیكێ ده‌كه‌ن به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی له شاكیرا، له یاریی كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدیش له ئه‌مریكا، جه‌ماوه‌ر كه پیكێیان بینی، هه‌ر هاواریان ده‌كرد شاكیرا شاكیرا.
پیكێ و شاكیرای گۆرانیبێژی ناوداری كۆڵۆمبی، كه دوو منداڵیان هه‌یه، هاوینی رابردوو جیابوونه‌وه، و شاكیرا پیكێی به‌وه تۆمه‌تبار كرد خیانه‌تی لێده‌كات.