ئەگەر مامەڵەت لە فەرمانگەی دادنووسی کەرکوک هەیە ئاگاداری ئەم رێنماییە بە

964+
كاروان ساڵحی – کەرکوک

وەزارەتی دادی عێراق رێنمایی نوێی بۆ فەرمانگەکانی دادنووسی دەرکردووە، داوایان لێدەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو هیچ بریکارنامەیەک رایی ناکرێت بەبێ بوونی بەڵگەنامەی کڕیار.

هەر کەسێک ئەگەر بیەوێت بریکارنامە بۆ کەسێکی دیکە بکات، پێشتر بەڵگەنامەی کەسی کڕیاری نەدەویست، بەڵام بە پێی رێنماییە نوێیەکە دەبێت ئەو کەسە بەڵگەنامەیەکی فەرمی ئەو کەسەی لابێت، کە کڕیارە.

پەیڕەو یاسین بەڕێوەبەری فەرمانگەی دادنووسی كەركوك بە 964ی وت، پێشتر بۆ ئەنجامدانی بریكارنامە پێویستیان بە بەڵگەنامەی كڕیار نەبوو، بەڵام بەپێی رێنماییە نوێیەکە هیچیتر مامەڵە رایی ناکرێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی دادنووسی كەركوك دەڵێت، بەشێکی دیکەی رێنماییەکە ئەوەیە، لەمەودوا واریسی شەهید نیوەی پارەی وەسڵی تێچووی مامەڵەکە دەدات، هاوکات لە ژوورێکی دادنووسی دادەنیشێت و فەرمانبەرێک کارەکانی بۆ رایی دەکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی