پەنجەرەکانتان داخەن تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە

964+

فەرمان سادق

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە 48 کاتژمێری داهاتوودا خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵیش بەرزدەبێتەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ و زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشوری هەرێم.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (15 – 25)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانى گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 10)کم دەبێت.

سبەی پێنجشەممە 3.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بە (1-2) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 40 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى
سۆران: 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى