هەواڵی زیاتر ببینن

پارەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ گیرفانی کێیە؟

+964

ژووری هەواڵ

– بە سۆراغی 964، تراکتۆرێک بنچینەی ئەو شەڕ و هەرایە بوو، کە دواجار گیانلەدەستدانی محەمەد بامەندی لێکەوتەوە.

– لە ناو شۆفێرانی تاکسی لە هەولێر قسەیەکی جدی بڵاوبووەتەوە دەڵێن لە هاتوچۆی هەولێر غەرامەیان لەسەر نەماوە و هەمووی رەش بووەتەوە.

– بەهۆی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی ماسیکێ لە دهۆک گۆڕستانێکی کۆن کە بەر شەقامەکە دەکەوێت شارەوانی ناچارە گۆڕەکان بگوازێتەوە.

– بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە پاسپۆرتی هەولێر و سلێمانی بڕی 91 هەزار دینارت لێ وەردەگرن، بەڵام لە بەرامبەردا پسوڵەیەکت دەدەنێ بە 25 هەزار دینار، واتە 66 هەزار دینار لەسەر وەسڵ چارەنووسی دیار نییە.

–  چیرۆکی ژنە نەعل وەشێنەکەتان بیستووە یان نا؟
پێنجشەممەی رابردوو لە بەغدا ژنێکی بەناوبانگ پەلاماری ئەفسەرێکی هاتوچۆیداو نەعلی کێشا بە سەریدا، دواتر پەرلەمانتارێک چوو بە هانایەوەو پشتی ژنەکەی گرت.

ورد و درشتی ئەم رووداوە لە ئینهاوسێکی 964 باسکراوە، دەتوانن سەردانی www.964.krd بکەن.