لە ئاکرێ هەشت بیری ئاو لێدەدرێن
964+
هەژین فەتاح – دهۆک
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی، هەشت بیری نوێ لە ناوچە جیاوازەکانی ئاکرێ لێدەدرێن.
بیرەکان هەرسێ ناحیەی گردەسین، بجیل و دینارتە دەگرنەوە و هەریەکە لە گوندەکانی شەرمن، سوسنا، خرپێ ژێر، شۆڕش، باشقال رەڤەند گسێ، زانا و زەنتا و پڕۆژەی شەهیدان لێی سوودمەند دەبن.
زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ بە 964ـی وت، “پێشتریش بیرەکانی گوندی بەدریک و دانانی تۆڕی ئاو لە گوندی مام خەلیفە تەواو کراون”.
دەشڵێت، هەندێک لەو بیرانە لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و هەندێکیشیان لە لایەن پارێزگای دهۆکەوە تێچووەکەیان دابین کراون.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد