هەشت کتێبی نووسیوە

لە منداڵییەوە بینایی لەدەستداوە و بە شەش زمان قسە دەکات

964+
هێڤی دێوالی

ئازاد عەبدولڕەحمان تەمەن 61 ساڵەیە و لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بینایی لەدەستداوە، بەڵام ئەو رووداوە، ئازادی لە بەدەستهێنانی بڕوانامە و فێربوونی زمان و بڕینی قۆناغەکانی دیکەی ژیان بە سەرکەوتوویی رانەگرتووە.

ئازاد لە دوو رۆژی رابردوودا بڕوانامەی ماستەری لە یاسای گشتی بەدەستهێناوە و دەڵێت، بە نیازە بڕوانامەی دکتۆرا لە یاسای گشتی بەدەست بهێنێت.

ئەو بە 964ـی وت، تا ئێستا هەشت کتێبی چاپکردووە، دوو کتێب بە زمانی عەرەبی و شەشیان بە زمانی کوردی.

ئازاد دەڵێت، دەتوانێت بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، فەڕەنسی و ئەڵمانی قسە بکات.

بۆ 964ـی گێڕایەوە، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری کردووە، ئێستا چوار کوڕ و دوو کچی هەیە.