کرێی پاس کەی دادەبەزێت؟

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە ماوەی رابردوودا بڕیار بوو نرخی کرێی پاس بکرێتە 500 دینار،

بەڵام شۆفێری پاسەکانی سلێمانی پابەندی ئەم بڕیارە نەبون و نرخ دانەبەزی.

ئازاد ئەحمەد کارگێڕی سەندیکای گواستنەوەی سلێمانی بە 964 وت، لە سەرجەم هێڵەکانی گواستنەوەی شاری سلێمانی

ئێستا نرخ 750 دینارە، تەنیا هێڵی رزگاری بە 500 دینارە.

لە ماوەی رابردوودا بڕیارێک دەرچوو بۆ هێڵەکانی گواستنەوەی ناو شار لە 750 دینارەوە بکرێت بە 500 دینار

بەهۆی گرانی نرخی بەنزینەوە نرخەکەیان دانەبەزاند شۆفێرانی پاس.

رێژەی پاس کەمە و ئاسان کۆنتڕۆڵ دەکرێت، پێشنیار کراوە سێ بەنزینخانە تایبەت بکرێت بە پاس و

بە نرخێکی کەمتر بەنزینیان پێبدرێت، ئەوا دەتوانرێت نرخ دابەزێندرێت.

لەسەر ئەم بابەتە وریا عەلی شۆفێری پاس بە 964 وت، نرخی بەنزین گرانە و بە 750 دینارەکەش بۆیان دەرناهێنێتەوە

بە تایبەت لەم وەرزەدا دەبێت ساردکەرەوە بەکاربهێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی