پارە دابین کرا

کارەکانی رێگەی کەلار – دەربەندیخان راناگیرێت

+964
میلاد جەلال –  گەرمیان

دوای ئەوەی کۆمپانیای جێبەجێکاری رێگەی کەلار – دەربەندیخان، ھۆشداری دا لە 1.8.2023 کارەکانی رادەگرێت بەھۆی خەرجنەکردنی پارەوە، بەڵام لە لایەن بانکەوە پارە بۆ کۆمپانیاکە خەرج کرا.

گەنجینەی دووی سلێمانی، بڕیاری دا بە تەمویلکردنی بڕی 669 ملیۆن دینار، بە شێوەی کاش بۆ کۆمپانیای بێشکانی جێبەجێکاری پرۆژەکە.

عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە 964ى وت، “دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نووسراومان کرد بۆ ئەوەی پارە بۆ کۆمپانیاکە سەرف بکرێت، دوێنی 30.7.2023 گەنجینەی دووی سلێمانی بڕیاری دا پارەیان بۆ خەرج بکرێت”

ئاماژەی بەوەش کرد، چەکی بانکی بۆ کۆمپانیاکە دەکەین بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی بۆی دابین کراوە.

لە ساڵی 2012ەوە، بڕیاری دووسایدکردنی رێگەی کەلار – سلێمانی دراوە ، بەڵام تا ئێستا تەنیا 59% رێگەکە تەواو کراوە، پێویستی بە 58 ملیار دینار ھەیە بۆ تەواوکردنی تەواوی رێگەکە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا