یانه‌ی دهۆك به غانای گرتووه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی دهۆك ئه‌نجامدانی دوو گرێبه‌ستی دیكه‌ی بۆ تیپی تۆپی پیًی راگه‌یاند، كه دووه‌م یاریزانی غانایی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
یانه‌ی دهۆك، كه زۆر به زوویی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاماده ده‌كات، رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری غانایی ماكسوێل كوای گرێبه‌ستی كردووه، كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه و له یانه‌ی گره‌یت ئۆڵمپی و هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی وڵاته‌كه‌ی یاریی كردووه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی دهۆك رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزان عومه‌ر عه‌تائه‌ڵا كردووه، كه له یانه‌ی شه‌ڕگات یاریی ده‌كرد و دووه‌م گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی خولی پله یه‌كی عێراق بوو.
دهۆك هه‌فته‌ی رابردووش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی غانایی رۆبین ئه‌كوا واژۆ كرد.