بەراز رەنجی جوتیارانی کفری بە “با” دەدات
964+
پێشەوا محەمەد
بەراز دەچێتە ناو بەرهەمی جوتیارانی کفری و سنووری خانەقینەوە و بەرهەمەکانیان دەفەوتێنێت، پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێت، ئەگەر جوتیارەکان بچن بۆلایان رێگەچارەیان بۆ دادەنێن.
ساڵی رابردوو هەمان کێشە هەبوو و پۆلیسی دارستان رێگەی بە جوتیارەکان دابوو لە سنووری زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەرهەمەکانیان لە بەراز بپارێزن.
شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، ترس هەیە لەوەی ئەگەر بڕیارێک بدرێت راوچییەکان بیقۆزنەوە و راو بکەن، “بۆیە دەبێت جوتیارەکان بێن بۆلامان و ئێمەش لیژنە دەنێرینە سەر بەروبوومەکەیان و بڕیاریان بۆ دەردەکەین چی بکەن”.
وتیشی، “ئەو جوتیارانەی دێن نابێت راوچی بن یان راویان کردبێت، چونکە هیچ بڕیارێکیان بۆ نادرێت”.