ئیدارەی راپەڕین پێویستی بە پشتێنەی سەوزاییە

964+

پێشەوا محەمەد

ئیدارەی راپەڕین بەتایبەت شارەکانی پێویستی بە پشتێنەی سەوزاییە و فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەکەش رایدەگەیەنێت، پلانەکە ئامادەیە و پێویستی بە پەسەندکردنە.

پلانەکە زیاتر بۆ شارەکانی؛ رانیە، حاجیاوا و چوارقوڕنەیە، چونکە پڕۆژەکان تێیاندا زیادیان کردووە و قەرەباڵغ بوون.

رێژەی سەوزایی لەو شارانە 10% کەمترە.

محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئەگەر ئەو پشتێنە سەوزاییە بکرێت سەوزایی دەچێتە سەرو رێژەی ستاندارد کە 15%ـیە.

وتیشی، “پشتێنەکە بەدەوری شارەکەدا دەکرێت و سەوز دەکرێت، هیوادارین بتوانین رەزامەندی بۆ وەربگرین و بکەوێتە بوواری جێبەجێکردنەوە”.