باوکێک یەک مانگە کچەکەی خۆی بە زنجیر و قوفڵ بەستووەتەوە
964+
کاروان ساڵحی
باوکێک لە کەرکوک یەک مانگە کچەکەی خۆی بە زنجیر و قوفڵ بەستووەتەوە و ئەمڕۆ پۆلیس ئازادی کرد.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، تازە بە بابەتەکەیان زانیوە و هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچەکەیان هێناوە بۆ بنکە و لەوێ بە کۆسەرە زنجیرەکەیان لێ کردووەتەوە.
964 دەزانێت، ئەو ژنە تەمەنی 23 ساڵە و دوو جار هاوسەرگیری کردووە، باوکی وتوویەتی، “نەمویستووە لە ماڵ هەڵبێت بۆیە بەستوومەتەوە”.
لیوا کاوە غەریب فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو رووداوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و ژنەکە لە ئێستادا لە شوێنێکی پارێزراودایە و باوکەکە دەستبەسەرە.
964 هەوڵیدا زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات، بەڵام پۆلیس لەوە زیاتر لێدوانی نەدا.