دیمه‌نی گوندێكی سیده‌كان... وێنه: سۆشیال میدیا
نه‌بوونى مۆلیده شه‌وانى سیده‌كانى بێ كاره‌با كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌بوونى مۆلیده له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان وایكردووه دانیشتوانى زیاتر له 120 گوند، له‌دواى كاتژمێر سێى به‌ره‌به‌یان، بێ كاره‌با بمێننه‌وه.
به قسه‌ى لوقمان محه‌مه‌د، بەرپرسی وێستگەی کارەبای سیدەکان، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بۆ دابه‌شكردنى كاره‌با له سیده‌كان هه‌یه، وه‌ك ئه‌و به‌رنامه‌ى شارى هه‌ولێره، به‌ڵام گرفتى ئه‌وان نه‌بوونى مۆلیده‌ى ئه‌هلییه.
لوقمان محه‌مه‌د به 964ـى وت “له 24 كاتژمێردا 12 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى ده‌درێته دانیشتوانى سنوورى سیده‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌ڵام له دواى كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یان سنووره‌كه به‌تایبه‌تیش گونده‌كانى بێ كاره‌با ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى پێدانى كاره‌با كه له سیده‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، له كاتژمێر 12:00ـى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 03.30 ده‌قیقه‌ى عه‌سر و له كاتژمێر 06:30ـى ئێواره‌ش تاوه‌كو 03:00ـى به‌ره‌به‌یان كاره‌بایان پێده‌درێت.