لە تۆپ 5 بزانە
بە کام فڕۆکە گەشت بکەین باشە؟
964+
هێڵی ئاسمانی ژاپۆن (JAL)
بنکە سەرەکییەکەی لە تۆکیۆیە و
زیاتر لە 70 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، پلەی یەکەمی لە ریزبەندی سکايتراکسدا مسۆگەر کردووە، بە چوار ناوەندی سەرەکی، لە تۆکیۆ و ئۆساکا، ناگۆیا و ئۆکیناوا و کۆمەڵێک شوێنی بەرفراوان لە سەرانسەری جیهان،
خاوەنی زیاتر لە 230 فڕۆکەیە
خزمەت بە 95 شوێن دەکات لە سەرانسەری 20 خاکدا. خاوەن مێژووە و دەوڵەمەند کۆمپانیای JAL پابەندە بە دابینکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی گەشت و کوالیتی باڵا لە هەموو لایەنەکانی خزمەتگوزاری بۆ میوانەکان
هەروەها
سپۆنسەری فەرمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆنە
ئیمارات ئێروەیس
. ئەم هێڵە ئاسمانییە کە بنکەکەی لە دوبەیە بەناوبانگە بە خزمەتگوزاری پێنج ئەستێرەیی و ئاسانکاری و کات بەسەربردنی سەرنجڕاکێش لەناو فڕۆکەدا خزمەت بە 152 شوێن دەکات لە سەرانسەری شەش کیشوەردا.
لە 262 فڕۆکە پێکهاتووە،
لە ساڵی 2020 ئیمارات گەورەترین هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی بوو لەکاتێکدا پەتای کۆڤید-19 پیشەسازیەکەی بە تەواوەتی راگرتبوو بەلام 15.8 ملیۆن سەرنشینی لەو ساڵەدا هەڵگرتبوو.
All Nippon Airways
کۆمپانیای ANA لە ساڵی ١٩٥٢ بە دوو هێلیکۆپتەر دامەزراوە و بووەتە گەورەترین هێڵی ئاسمانی لە ژاپۆن، هەروەها یەکێکە لە هێڵە ئاسمانییە هەرە گرنگەکانی ئاسیا کە 82 رێگەی نێودەوڵەتی و118 رێگەی ناوخۆیی بەڕێوەدەبات
کۆمپانیای ANA خۆی وەک گەورەترین هێڵی ئاسمانی لە ژاپۆن بە ژمارەی سەرنشینەکان ناودەبات – تەنانەت لە JAL گەورەترە
هێڵی ئاسمانی قەتەڕ
کە بنکەکەی لە دۆحەیە، ئەمساڵ وەک دووەم باشترین هێڵی ئاسمانی لە جیهاندا نیشتەوە – بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2019 لە پلەی یەکەمەوە دابەزی بۆ پلەی دووەم هێڵی ئاسمانی قەتەر بە تۆڕێکی بەرفراوان ناسراوە
کە خزمەت بە زیاتر لە 150 شوێنی سەرەکی بازرگانی و گەشت و گوزار دەکات لە سەرانسەری جیهاندا، کە خاوەنی زیاتر لە 200 فڕۆکەیە. ئەم هێڵی ئاسمانییە گەشت دەکات بۆ ئوسترالیا، ئاسیا، ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور.
لۆگۆی هێڵی ئاسمانی قەتەر بریتییە لە ئۆریکس، کە ئاژەڵێکی نیشتمانیی وڵاتی قەتەرە
هێڵی ئاسمانی نیشتمانی سەنگاپورە
ساڵی رابردوو لە پلەی دووەمەوە هاتە پێشەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەهۆی خزمەتگوزاری ئاست بەرزی جیهانی و مینیوی خواردنە خۆشەکانی ناو فڕۆکە کە لەلایەن چێشتلێنەرانی بەناوبانگی نێودەوڵەتییەوە دروست دەکرێن و سیستمی کاتبەسەربردنی پێشکەوتووی هەیە، هەڵبژاردنی بەرفراوانی فیلم و موزیک و یارییەکان پێشکەش دەکات
هێڵی ئاسمانی سەنگاپورە درێژترین گەشتی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە جیهاندا ئەنجام دەدات، کە هەفتەی سێ جارە لە نێوان سەنگاپورە و نیویۆرک.