پاشماوەی ئەو ئاگرەی بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی جگەرە دروست بوو. وێنە:پۆلیسی دارستانی گەرمیان
لە گەرمیان
شۆفێرێک بە تۆمەتی فڕێدانی پاشماوەی جگەرە دەستگیرکرا
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی گەرمیان شۆفێری بارهەڵگرێکی بە تۆمەتی فڕێدانی پاشماوەی جگەرە و سووتاندنی سەدان دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان رایگەیاند، ئەو کەسە دەستگیرکراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
موقەدەم ئەکرەم کامل، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بە 964ی وت، رووداوەکە لە پشت گەڕەکی پیشەسازیی کەلار بووە، ئەو بارهەڵگرە کاری گواستنەوەی بلۆکی کردووە، دوای ئەوەی ئاگر لەو ناوچەیەدا کەوتەوە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت بە هۆی فڕێدانی پاشماوەی جگەرە بووە.
وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئەوەش دەڵێت، تا ئێستا نازانین ئەو کەسە بە ئەنقەست جگەرەکەی فڕێداوە، یان کارێکی خۆنەویستانە بووە، بۆیە لەژێر چاودێریدایە.
پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێت، %80ی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بە هۆکاری کەمتەرخەمیی خەڵکەوە بووە.