ئەلبوسەباح بوو بە خاوەن بنکەی تەندروستی

964+

سیروان خورشید

لە گوندی ئەلبوسەباحی سەر بە قەزای خورماتوو، بینایەکی نوێی بنکەی تەندروستی کرایەوە.

بینای بنکە تەندروستیەکە لەلایەن خێرخوازێکی گوندەکەوە پێیان دراوە و تێچووەکەشی لەلایەن خێرخوازانەوە تەواوکراوە.

کامل جمیل، بەرپرسی دیوانی بەڕێوەبەری تەندروستی سەڵاحەدین بە 964ـی راگەیاند، تەواوی پێداویستییە تەندروستییەکانی ناو بیناکەیان لە کەرەستەو ستاف و میلاکی پێویستی بۆ تەرخانکراوە لەلایەن بەشی تەندروستی سەڵاحەدینەوە

وتیشی، ئەو پێداویستیانەی لەم بنکەیەدا دانراوە بریتین لە بەشی دەرمان سازی و فریاکەوتن و تاقیگە و بەشی کوتانی منداڵان.

ژمارەی دانشتووانی گوندی ئەلبوسەباح 300 کەسن و زیاتر لە 90 ماڵن، سەرجەم دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی کوردن، ساڵانێکە بەدەست نەبوونی بنکەی تەندروستییەوە دەناڵێنن لەئێستادا دڵخۆشن بە کردنەوەی ئەو بنکە تەندروستیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی